جۆرێك مادده‌ی كیمیاوی هۆكاره بۆ دووگیان نه‌بوونی خانمان
وێستگە ستایل-
سه‌وزه و میوه به‌شێكی سه‌ره‌كی سیستمی خۆراكی مرۆڤه، به‌ڵام مانه‌وه‌ی پاشماوه‌ی قڕكه‌ره كیمیاویه‌كان به میوه و سه‌وزه‌كانه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ به گشتی دروست ده‌كات و هۆكاری توشبوونه به چه‌ندین نه‌خۆشی.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی له كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكی ئه‌مه‌ریكی بڵاوكراوه‌ته‌وه پسپۆڕان هۆشداری ده‌ده‌نه خانمان كه پاشماوه‌ی ئه‌و قڕكه‌ره كیمیاویانه‌ی به سه‌وزه و میوه‌كانه‌وه هه‌یه ئه‌گه‌ری دووگیانی یان له‌بارچوون زیاد ده‌كات.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه" گه‌نمه‌شامی و شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ " بڕێكی كه‌م له پاشماوه‌ی قڕكه‌ره كیمیاویه‌كانی پێوه‌یه و قۆخ و شلیك و سپێناغ و بیبه‌ری توون زۆرترین ڕێژه‌ی قڕكه‌ری كیمیاوی پێوه‌یه و ئه‌و ئافره‌ته‌ی ده‌یه‌وێت دووگیان بێت باشتر وایه له‌و خۆراكانه دوور بكه‌وێته‌وه كه بڕێكی زۆر قڕكه‌ری كیمیاوی پێوه‌یه"
PM:05:22:24/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 4200
جار خوێنراوه‌ته‌وه