سێ جۆر خۆراك باشتره به ساردی بخورێت
وێستگە ستایل-
ئانتی گال نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی خۆراكی ئه‌ڵمانی ئاشكرای كرد كه باشتر وایه چه‌ند جۆرێك خۆراك به ساردی بخورێت نه‌ك به گه‌رمی.
پێگه‌ی focus.de بابه‌تێكی تایبه‌تی ئه‌م پسپۆڕه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه باشتر وایه" په‌تاته و برنج و مه‌عكه‌رۆنی " به ساردی بخورێت چونكه بڕێكی زۆر له نیشاسته و كاربۆهیدراتی تیادایه، ئه‌گه‌ر به گه‌رمی بخورێت ئه‌وه ده‌بێته هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی شه‌كری خوێن به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ساردی بخورێت ئه‌وه ئاستی شه‌كری خوێن ڕێكده‌خات و كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر كاری گه‌ده ده‌بێت.
ئه‌م پسپۆڕه ده‌شڵێت" ئه‌و كاته‌ی ئه‌م خۆراكانه به ساردی ده‌خورێن ئه‌وه جه‌سته‌به جۆرێك ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ ده‌كات كه مادده‌یه‌كی شیبوه‌وه‌یه و شه‌كری خوێن ڕێكده‌خات و یارمه‌تی دابه‌زینی كێشی زیادده‌ی له‌ش ده‌دات و هه‌ستكردن به برسێتی كه‌مده‌كاته‌وه.
PM:04:58:24/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 5536
جار خوێنراوه‌ته‌وه