هه‌لێكی كاری ناوازه
وێستگە ستایل-
كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی پلانی دامه‌زراندنی كه‌سێكی هه‌یه بۆ" سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری تینوێتی" بۆ ماوه‌ی 8 هه‌فته و پێویسته كه‌سه‌كه گرنگی به خواردنه‌وه‌ی ئاو بدات ڕۆژانه به‌رامبه‌ر 15 هه‌زار دۆلار كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كاركردن بۆی خه‌رج ده‌كات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری "Newsweek" ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه وه‌رگرتنی پاره له‌به‌رامبه‌ر نوستن هه‌لێكی كاری ناوازه‌یه و له‌به‌رامبه‌ردا ده‌ستكه‌وتنی پاره به خواردنه‌وه‌ی ئاو زۆر ناوازه‌یه و ئه‌گه‌ر تۆ ڕۆژانه گرنگی به خواردنه‌وه‌ی ئاو ده‌ده‌یت به خۆڕایی ئه‌وه ئه‌م هه‌لی كاره باشترین ده‌بێت بۆ تۆ بۆ ئه‌وه‌ی له كۆمپانیای Hydrant كاربكه‌یت.
ئه‌م كۆمپانیایه ته‌واوكه‌ری خراكی" هایدرات" بۆ ئاو زیاد ده‌كات و ئاماده‌یه 15 هه‌زار دۆلار بۆ ماوه‌ی 8 هه‌فته ببه‌خشێته ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌یه‌وێت ئه‌م كاره بكات و ئه‌مه‌ش ده‌كاته 267 دۆلار بۆ یه‌ك ڕۆژ و پێویسته كه‌سه‌كه ڕۆژانه 8 په‌رداخ ئاو بخواته‌وه كه هایدراتی تێكراوه و جگه له‌وه‌ش ئاره‌زوو و شاره‌زایی ده‌ركه‌وتنی هه‌بێت چونكه ڤیدیۆیی تۆمار ده‌كرێت و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وه‌ك ڕیكلام بڵاوده‌كرێته‌وه.
PM:07:21:23/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 2220
جار خوێنراوه‌ته‌وه