‌نه‌خۆشی به‌كتریای گه‌ده‌ مه‌ترسیداره‌؟

وێستگە ستایل-

به‌كتریای گه‌ده‌ بریتییە لە جۆرە بەکتریایەک کە لە ڕێی خواردنی پیسەوە دەگوازرێتەوە بۆ لەش و لە گەدە دەنیشێت و بۆ ماوەیەکی زۆر بێ نیشانە دەبێت، پاشان دەبێتە هۆی هه‌وكردنی ناوپۆشی گەدە و برینی دوانزە گرێ و گەدە، دكتۆر هاوار پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری به‌ نازۆر له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتر ده‌خاته‌ ڕوو.

برینەکانی بە هۆی ئەم بەکتریایەوە درووستدەبن ئەگەری ئەوەیان هەیە ببنە شێرپەنجە لە دوای ماوەیەکی زۆر بۆیە چارەسەر و ڕیخۆڵە بینی زۆر گرنگە لەم نەخۆشییە .

چۆن دەستنیشان دەکرێت ؟
1- پشکنینی هەناسە لە دوای خواردنەوەی جۆرە مادەیەک تایبەت ( یوریا کاربۆن ۱۳ ) 
2- پشکنینی پیسایی 
3- پشکنینی لە ڕێی ڕیخۆڵە بینی 

مەترسییەکانی نەخۆشەکە:
1- برینی گەدە. 
2- هەوکردنی گەدە. 
3- شێرپەنجەی گەدە ئەگەر بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بەردەوام دەبێت.

چارەسەر ؟ 
لە ڕێی دژە بەکتریا و دژە ترشی گەدە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو کە لە لایەن پزیشکی پسپۆڕەوە دەدرێت.


PM:05:06:16/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 4016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌