‌چەند ڕێنماییه‌کی تەندروستی و کۆمەڵایەتی بۆ ڕۆژانی جەژن

وێستگە ستایل-


1-  دەکرێت جەژن بکەین بە دەروازەیەک بۆ بوژاندنەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، ئەڵبەت بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە خۆپارێزییە تەندروستییەکانەوە، هەروەک زانستی پزیشکی سەلماندوویەتی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی سوودی زۆر بۆ سەقامگیریی دەروونی هەیە
2- لەیەکەم ڕۆژی جەژنەوە زۆربەمان دەگەڕێینەوە سیستمی سێ ژەمی، هەوڵبدە ژەمی بەیانی گرنگی بە خواردنی تەندروست بدە کە پڕ ڕەگەزی خۆراکیی جۆراوجۆر بێت، لە نیوەڕۆدا خواردنێکی دەوڵەمەند بە پڕوتین بخۆ، لە ئێوارەدا دەتوانرێت ژەمێکی سووک یان زەڵاتە بخورێت باشترە. بە گشتی با سەرەتا ژەمەکانت قورس نەبن، چونکە هێشتا گەدە ڕانەهاتووەتەوە
3-  گرنگی بە خواردنەوەی شلەمەنی بدە، بەتایبەت ئاو کە هیچ وزەیەکی تێدا نییە و نابێتەهۆی قەڵەوی، بەجۆرێک لە ڕۆژێکدا لانیکەم دوو لیتر ئاو بخورێتەوە، ئەمیش دابەش بکرێت بەسەر دوانزدە کووپ ئاو بەدرێژایی ڕۆژەکە تاوەکوو خەوتن.
4-  ڕێکخستنەوەی کاتی خەوتن و وەرزش و کاروباری ڕۆژانە و ژەمەکانی دەرمان بەپێی ئەوەی پزیشک بۆی دیاری کردوویت
5- دەکرێت نەریتی خواردنی شیرینییەکان لە جەژندا بگۆڕین، بەجۆرێک لەجیاتی شەربەت و کۆلا و چکلێت و شیرینیی دەستکرد بیگۆڕین بە بەرهەمی سروشتی وەک میوەی فرێش، سەوزە و میوە وشککراوەکان
6-  زۆرنەکردن لەمیوان بۆ شت خواردن، لەوانەیە میوانەکە حاڵەتێکی تەندروستیی تایبەتی هەبێت، یان نەیەوێت بڕی زۆر و وزەی زۆر بخوات
7-  تاوەکو ده‌توانرێت ئۆتۆمۆبێل بەکارنەهێنرێت و به‌ پیادەڕەوی سه‌ردانی دراوسێ وکه‌س و کار و هاوڕێکانت بکرێت‌
8- جەژن کاتی دانیشتن و سەیرکردنی تیڤی و بەکارهێنانی موبایل نییە لە ژوورەوەی ماڵان، ئەگەر چوویت بۆ دیداریان بچۆ و زیاتر لە شوێنە کراوەکان یەکتر ببینن و ڕەچاوی لێکدووریی پێویست بکەن
9- لەکاتی گەشت و سەیران گەر تیشکی خۆرت بەردەکەوێت واباشە دژەخۆر بەکاربهێنیت
10- پەیڕەوکردنی ڕێنماییە خۆپارێزییەکان کە لایەنی پەیوەندیدار بۆی دیاری کردوون، وەکوو ماسک بەستن، تەوقە نەکردن، دوور لەیەک دانیشتن، کۆنەبوونەوە لە شوێنی داخراو و دەست شوشتن
11- تکایە ئەگەر نیشانەی پەتات هەیە سەردانی خەڵکی مەکە و ئەوانەش ئاگادار بکە کە سەردانت دەکەن
12- دوورکه‌وتنەوه‌ له‌ خێرا لێخوڕین، چونکە شەقامەکان پڕن لەمنداڵانێک کە کەیف و خۆشییەکانی جەژن هێناونیە دەرەوەی ماڵ

ڕامیار تەمەر 
خوێندکاری کۆلیژی پزیشکی


PM:02:56:13/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 16256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌