بۆچی چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاسان نییه؟
وێستگە ستایل-
توێژه‌ره‌وه‌كان له زانكۆی "ترینیتی" له دبلن"ئیرله‌ندا" پیادا چونه‌وه‌یان بۆ توێژینه‌وه‌كانی پێشتر كردوه بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری ئاسان چاره‌سه‌ر نه‌كردنی توشبووان به‌م ڤایرۆسه بدۆزنه‌وه و گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه توانایه‌كی ناسه‌ره‌وه‌ی گواستنه‌وه‌ی ناوازه‌ی هه‌یه و ئه‌مه‌ش واده‌كات چاره‌سه‌ری ئاسان نه‌بێت و ته‌نانه‌ت توشبووان به جۆره درێژخایه‌نه‌كه‌ی كۆرۆنا به‌ده‌ست ئه‌م حاڵه‌ته‌وه ده‌ناڵێنن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" منت" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا توشی ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی به‌شی سه‌ره‌وه و خواره‌وه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه ده‌بێت وه‌ك لوت و قوڕگ و ده‌م و بسییهكان و سیكڵدانۆچكهكان" به پێچه‌وانه‌ی ڤایرۆسه‌كانی دیكه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه كه ته‌نها له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه ده‌مێنێته‌وه و ئه‌مه‌ش واده‌كات كۆرۆنا كه‌سی نه‌خۆش زۆر ماندوو بكات.
پسپۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا هۆكاری توشبوونه به خه‌ستبوونه‌وه‌ی خوێن و هه‌وكردنی نائاسایی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش كه ڤایرۆسه‌كانی دیكه حاڵه‌تی له‌م شێوه‌یه دروست ناكه‌ن.
PM:02:51:09/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 2916
جار خوێنراوهتهوه