ته‌ندروستی جیهانی داوا ده‌كات ئه‌م كه‌سانه زوو ڤاكسین وه‌ربگرن
وێستگە ستایل-
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی داوایه‌كی ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی وڵاتان كردوه كه پێش منداڵان كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن و ئه‌وانه‌ی كۆرۆنا مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروست ده‌كات ڤاكسینیان پێبدرێت.
دكتۆره كایت ئۆبراین به‌ڕێوبه‌ری به‌شی ڤاكسینه‌كان و كوتان له‌ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت"پێویسته له‌سه‌ره‌تادا ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان بكوتن به ڤاكسینی كۆرۆنا كه ڤایرۆسه‌كه مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر ژیانیان دروست ده‌كات دواتر ئه‌و كه‌سانه خۆیان بكوتن كه مه‌ترسییان كه‌متر له‌سه‌ره"
ئه‌م داواكاریه‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌كاتێكدایه كه مۆڵه‌تدراوه به به‌كارهێنانی ڤاكسینی ڤایزه‌ر- بایۆنتیك بۆ منداڵانی ته‌مه‌ن 12-15 ساڵ .
له ئێستادا هێشتا له وڵاتانی هه‌ژار گرفتی كه‌می ڤاكسین هه‌یه و ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ش كه پێویستیانه به ئاسانی ناتوانن ڤاكسینه‌كه‌یان ده‌ست بكه‌وێت.
PM:02:06:09/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 8920
جار خوێنراوه‌ته‌وه