ڤیدیۆ: ئیلۆن موسك توشبووی نه‌خۆشیی ده‌رونییه؟
وێستگە ستایل-
ملیاردێری ئه‌مه‌ریكی" ئیلۆن موسك" له میانی به‌شداری كردنی له پرۆگرامی"Saturday Night Live" ئاشكرای كرد كه توشبووی نه‌خۆشی "ئه‌سپه‌رگه‌ر سیندرۆمه" كه نه‌خۆشییه‌كی ده‌رونییه.
وسك له پرۆگرامه‌كه‌دا باس له‌وه ده‌كات كه یه‌كه‌مین پێشكه‌شكاری پرۆگرامی Saturday Night Live توشبووی نه‌خۆشی ئه‌سپه‌رگه‌ره یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه یه‌كه‌مین پێشكه‌شكاره كه دان به‌و ڕاستیه‌دا بنێت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پرۆگرامه‌كه گاڵته ئامێزه ناكرێت ئه‌م لێدوان و قسانه‌ی ئه‌م ملیاردێره له ڕووی ڕاستیه‌وه وه‌ربگرێت .
نه‌خۆشی ئه‌سپه‌رگه‌ر یه‌كێكه له جۆره‌كانی نه‌خۆشی ده‌رونی وه‌ك ئۆتیزم وایه كه‌سانی توشبوو به‌م نه‌خۆشییه تێكه‌ڵاوی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆیان بابه‌تێكی ئاسان نییه و نه‌خۆشییه‌كه له‌سه‌ر ناوی ئه‌و پزیشكه ناونراوه كه یه‌كه‌مجار دۆزیویه‌تیه‌وه و پزیشكێكی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان بووه له نه‌مسا به‌ناوی" هانز ئه‌سپرجه‌ر" و ساڵی 1944 ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه.
PM:01:16:09/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 1304
جار خوێنراوه‌ته‌وه