ڤیدیۆ: چۆپی فه‌تاح" نه‌قۆڵم شكاوه و نه بریندارم"
وێستگە ستایل-
هه‌واڵی ڕووداوی هاتوچۆی خانمه هونه‌رمه‌ند چۆپی فه‌تاح و شكانی ده‌ستی و برینداربوونی و مانه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه له چه‌ند كاتژمێری ڕابردودا گه‌رمترین هه‌واڵه‌كانی سایته كوردیه‌كان بوو.
له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی له‌باره‌یه‌وه كراوه خانمه هونه‌رمه‌ند چۆپی فه‌تاح هاته ده‌نگ و ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ده‌ڵێت" كه من ته‌ندروستیم زۆر باشه و نه‌قۆڵم شكاوه و نه بریندارم و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كه‌سی نزیكم سه‌ردانی چۆپی دیزاینمان كرد و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ ماڵه‌وه ئۆتۆمبێلێك زۆر به تیژڕه‌وی له دواوه خۆی پیادا كێشاوین و پۆلیسی هاتوچۆ ئه‌وه‌ی یه‌كلا كردۆته‌وه كه خه‌تای شۆفێری به‌رامبه‌ر بووه نه‌ك من و كاتی ڕووداوه‌كه‌ش 11و نیو بووه نه‌ك 3:20 خوله‌ك "
له‌لای خۆیه‌وه چۆپی زۆر سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه بۆ زانینی هه‌واڵی ته‌ندروستی په‌یوه‌ندیه‌كی زۆریان پێوه كردوه و ده‌ڵێت" من به ئێوه‌وه جوانم"
PM:09:19:08/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 6460
جار خوێنراوه‌ته‌وه