توركیا: كڵێسایه‌كی نوقوم بوو له ئاودا دۆزرایه‌وه
وێستگە ستایل-
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا پاشماوه‌ی كڵێسایه‌كیان دۆزییه‌وه له ژێر ده‌ریاچه‌ی شارۆچكه‌ی" ئه‌زنیك" كه ده‌كه‌وێته نزیك شاری " بورصه" كه پێشتر به‌شێك بووه له شاری نیقیه ی ئه‌غریقی كۆن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" ده‌یلی سه‌باح" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه كڵێسایه‌كی مێژووی كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می بێزه‌نته‌نیه‌كان و قۆناغی سه‌ره‌تایی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاینی مه‌سیح و به‌ته‌واوه‌تی مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌ده‌ی 5 ی میلادی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن ساڵی 740 ی میلادی ئه‌م كڵێسایه له ئه‌نجامی بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له ناوچه‌كه نوقمی ئاو بووه به‌ڵام به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئاو و وشكه ساڵی به‌م دواییانه ئه‌م كڵێسایه له ژێر ئه‌و ده‌ریاچه‌یه‌ی كه نوقمی بووه ده‌ركه‌وتۆته‌وه و له ئاسمانه‌وه وێنه‌كه‌ی گیراوه.
زانای توركی بواری ئاسه‌وار" مسته‌فا شاهین" باس له‌وه ده‌كات جگه له كڵێساكه چه‌ند گۆڕێك و ئێسكه په‌یكه‌ری منداڵ و كه‌سانێك كه ته‌مه‌نیان 50 ساڵه له ناوچه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه و پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كات ئه‌م شوێنه پێش ئه‌وه‌ی بكرێته كڵێسا په‌رستاگا بووه بۆ په‌رستشی خواوه‌ندی ئیغریقیه‌كان"ئه‌پۆلۆ" دانراوه.
PM:04:03:08/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 924
جار خوێنراوه‌ته‌وه