نیشانه‌یه‌ك پیاوان له شێرپه‌نجه ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
پزیشكی ڕوسی" ئه‌لكسه‌نده‌ر میاسنیكۆف" له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فیزۆنیدا هۆشداری ده‌داته پیاوان كه ئه‌و كه‌مخوێنیه‌ی به‌هۆی كه‌می ئاسن له پیاواندا ڕووده‌دات ئه‌گه‌ری هه‌یه نیشانه‌ی شێرپه‌نجه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌رس بێت له ناویاندا.
ئه‌م پزیشكه باس له‌وه‌ش ده‌كات دابه‌زینی ئاستی" هیمۆگلۆبین" له خانماندا تاڕادده‌یه‌ك ئاساییه و هۆكاره‌كه‌ی سووڕی مانگانه‌یه به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی پیاوان توشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بن پێویسته پشكنینی پێویستیان بۆ ئه‌نجامبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری به‌فیڕۆچوونی خوێنه‌كه بزانرێت ئاخۆ برینی گه‌ده‌یه یان وه‌ره‌مه.
دكتۆر میاسنیكۆف داوا له پیاوان ده‌كات ئه‌و كاته‌ی ئاستی هیمۆگلۆبینی خوێنیان نائاسایی بوو و دابه‌زی ئه‌وه باشتر وایه سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نازۆڕی گه‌ده یان كۆڵۆنیان بۆ بكرێت چونكه ئه‌گه‌ری هه‌بوونی برین هه‌یه له‌م دوو به‌شه‌دا"
PM:02:36:08/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 2436
جار خوێنراوه‌ته‌وه