رۆژووگرتن لەڕووی زانستییەوە سوودی هەیە؟
وێستگە ستایل-
له مانگی ڕهمهزاندا زۆرینهی ئهوانهی موسوڵمانن و گرفتی تهندروستیان نییه بهڕۆژوو دهبن، بهڵام لهڕووی زانستیهوه ڕۆژوگرتن سوودی ههیه؟ دكتۆر سۆران پسپۆڕی نەشتەرگەری ئێسک و شکاوی لهم بابهتهدا دیارترین سوودهكانی ڕۆژووی باسكردوه لهم بابهتهدا.
هەندێک لە سودەکانی:
1- دەبێتە هۆی دابەزینی کێش کە ئەمەش دوورمان ئەخاتەوە لە ئازار و داخورانی جومگەکان و کەمکردنەوەی پەستانی سەر جومگە و بڕبڕەکانی پشت.
2- زوو چاکبونەوەی برین (چەندین توێژینەوە لەسەر مشک کراوە لە ١٠ ساڵی ڕابردوو و سەلماندویانە کە ڕۆژووگرتن یان برسیبوون هانی خانەکانی دەماری خوێن دەدات بۆ دروستبونەوە و زوو چاکبونەوەی برین - angiogensis-)
3- یارمەتی نوێبونەوەی خانەکان دەدات لەو کەسانەی چارەسەری کیمیاوی وەردەگرن بۆ نەخۆشی شیرپەنجە، توێژینەوە نوێیەکان وا دەڵێن. (زۆرینەی توێژینەوە کۆنەکان کۆکبون لەسەر وەگرتنی کالۆری زیاتر لە کاتی وەرگرتنی چارەسەری کیماوی).
4- یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی هەوکردنی جومگەکان لەو کەسانەی توشی داخوران و ڕۆماتیزمەی جومگەکان بوون.
5- بەهێزبوونی سیستەمی بەرگری لەش.
ڕۆژووگرتن ئەکرێت زیانی هەبێت لەو کەسانەی باری تەندروستیان ڕێگرە لە بەڕۆژووبوون، گرنگە رەچاوی رێکارە دینی و زانستیەکان بین لەم بابەتەدا.
PM:05:46:04/05/2021
ئهم بابهته 4424
جار خوێنراوهتهوه