ڕاپۆرته‌كان: شازاده چارلز هاری و میگن له خێزانی شاهانه ده‌كاته ده‌ره‌وه
وێستگە ستایل-
شازاده چارلزی ته‌مه‌ن 72 ساڵ و جێنشینی شاهانه‌ی به‌ریتانیا بۆته به‌رپرسی فه‌رمی خێزانی شاهانه دوای مردنی شازاده فلیپی باوكی له ته‌مه‌نی " 99" ساڵیدا.
ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانیه‌كان ئاشكرایان كردوه كه شازاده چارلز پلانی بۆ ئه‌وه داناوه كه" شازاده هاری كوڕی و میگنی بوكی" له چوارچێوه‌ی خێزانی شاهانه بكاته ده‌ره‌وه.
گۆڤاری" تلیگراف" ی به‌ریتانی ئاشكرای كردوه كه به‌م نزیكانه شازاده چارلز و شازاده ولیامی كوری دانیشتنێكی تایبه‌ت ڕێكده‌خه‌ن له‌سه‌ر داهاتوی خێزانه‌كه‌یان به‌تایبه‌ت دوای مردنی شازاده فلیپ هاوسه‌ری شاژنه ئه‌لیزابێس و پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت هاری و میگن له چوارچێوه‌ی خێزانی شاهانه بكرێنه ده‌ره‌وه.
شازاده چارلز له ئێستادا كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كانی ناو كۆشك ده‌كات و ته‌نها تێچووی ئه‌و ڤێلایه‌ی هاری تیایدا ده‌ژی له مۆنتیستۆ 22 ملیۆن دۆلاره و ده‌ركردنی هاری و میگن له‌ناو خێزانی شاهانه بڕێكی زۆر پاره بۆ داهاتی كۆشك ده‌گه‌ڕێته‌وه.
PM:03:24:04/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 2456
جار خوێنراوه‌ته‌وه