یه‌كه‌م توشبوو به شریتی هندی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاتێكی گه‌وره‌ی موسوڵمان تۆماركرا
وێستگە ستایل-
وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌ندنوسیا" بودی جونادی سادقین" یه‌كه‌مین حاڵه‌تی توشبوون به شریتی هندی ڤایرۆسی كۆرۆنای له وڵاته‌كه‌یان ئاشكرا كرد كه بۆیه‌كه‌مجار له هندستان تۆماركرا له ماوه‌ی ڕابردودا.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له‌ڕێی ئه‌نته‌رنێت وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌ندنوسیا وتویه‌تی" پێویسته له‌سه‌رمان حاڵه‌ته‌كان له سه‌ره‌تاوه كۆنتڕۆڵ بكه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م تۆماركراوه"
دۆنی مۆناردۆ سه‌رۆكی تیمی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له دیمانه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا داوای له هاوڵاتیانی ئه‌ندنوسیا كردوه كه له وڵاته‌كه‌یان بمێننه‌وه و بۆ به‌سه‌ربردنی پشوو نه‌چنه وڵاتی دیكه و ئارامبگرن"
ئه‌ندنوسیا كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین وڵاته ئیسلامیه‌كان له‌ڕووی دانیشتوانه‌وه گه‌شتی نێوان هه‌رێمه‌كانی له وڵاته‌كه‌یدا ڕاگرتوه بۆ جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ و ئه‌مه دووه‌م ساڵه وڵاتی ئه‌ندنوسیا ئه‌م بڕیاره بدات به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه.
PM:02:18:04/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 11480
جار خوێنراوه‌ته‌وه