غه‌وار كۆچی دوایكردوه؟
وێستگە ستایل-
سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی سوریا به‌یاننامه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه بڵاوكرده‌وه كه به‌م دواییانه له‌سه‌ر مردنی هونه‌رمه‌ندی ناوداری سوری" درید لحام" ناسراو به غه‌وار له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه.
به‌ڕێوبه‌ری لقی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی سوریا سه‌رله‌به‌ری ئه‌م هه‌واڵه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه هونه‌رمه‌ند درید لحام بێزار بووه له‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوو كه له‌باره‌یه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه و باس له‌وه كراوه گیانی له‌ده‌ستداوه و كاتی ته‌واویشی نییه خۆی لێدوان له‌و باره‌یه‌وه بدات و ڕونكردنه‌وه بدات.
درید لحام له‌دایكبووی 1934 ه له دیمه‌شق- سوریا و یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كانی سوریا و له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو ژماره‌یه‌كی زۆر به‌رهه‌می هه‌بووه و به‌م دواییانه‌ش له درامایه‌كی نوێ‌دا به‌شداری كردوه و یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی به‌رده‌وام پڕوپاگه‌نده له‌سه‌ر ژیان و مردنی بڵاوده‌كرێته‌وه.
PM:05:49:03/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 3932
جار خوێنراوه‌ته‌وه