ڤاكسینێكی نوێ مۆڵه‌تی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی پێدرا
وێستگە ستایل-
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاشكرای كرد كه مۆڵه‌تی فه‌رمیانداوه به ڤاكسینی "مۆدێرنا" دژی كۆڤید-19 و به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و ڤاكسینانه‌ی له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی مۆڵه‌تی پێدراوه گه‌یشتۆته 5 دانه ڤاكسین.
له به‌یاننامه‌یه‌كی تایبه‌ت كه ئه‌م ڕێكخراوه بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه ڤاكسینی مۆدێرنا به‌ڕێژه‌ی %94.1 چالاكه.
ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا ئه‌م ڤاكسینه به‌كارده‌هێندرێت به‌ڵام هه‌فته‌ی ڕابردوو مۆڵه‌تی فه‌رمی پێدراوه دوای ئه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و مه‌رجانه‌ی تیادا بووه كه ڕێكخراوی ته‌ندروستسی جیهانی كردویه‌تی به مه‌رج و دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت ڤاكسینه‌كه ده‌چێته لیستی ئه‌و ڤاكسیانه‌ی كه له‌ڕێی پرۆگرامی" كۆڤاكس" ده‌درێته وڵاته هه‌ژاره‌كان.
ئه‌م كۆمپانیایه پێشبینی ئه‌وه ده‌كات له ساڵی 2022 سێ ملیار ژه‌م ڤاكسین به‌رهه‌م بهێنێت و ڕێكخراوی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكا له 18ی 12 ی 2020 ه‌وه مۆڵه‌تی به‌كارهێنانی داوه‌ته ئه‌م ڤاكسینه له وڵاته‌كه.
PM:04:16:03/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 3448
جار خوێنراوه‌ته‌وه