پزیشكان داوا له خانمان ده‌كه‌ن دووگیانی بۆ دوای كۆرۆنا دوابخه‌ن
وێستگە ستایل-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌رازیل داوا له خانمانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات پرۆسه‌ی دووگیانی دوابخه‌ن به‌هۆی ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌ی كۆرۆنا كه له وڵاته‌كه‌دا هه‌یه.
به‌رپرسانی ته‌ندروستی به‌رازیل هۆشداری له ده‌ركه‌وتنی شریتێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ده‌ن كه مه‌ترسی له‌سه‌ر خانمانی دووگیان زیاتره، ئه‌مه له‌كاتێكدایه له هیچ وڵاتێكدا ئه‌م هۆشداریه نه‌دراوه و توێژینه‌وه‌ش له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه نه‌كراوه.
داوا له خانمانی دووگیان ده‌كرێت كه خۆیان بكوتن به ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له له‌شیاندا دروست ببێت و پزیشكه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كردوه له قۆناغی نیوه‌ی دووه‌م و كۆتایی دووگیانی ئه‌م ڤایرۆسه مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر ژیانی دایك و كۆرپه‌كه‌ی سكی دروست ده‌كات.
PM:03:35:17/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 1824
جار خوێنراوه‌ته‌وه