‌هۆكار و نیشانه‌ و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری به‌ردی گورچیله‌

وێستگە ستایل-

بەردی گورچیلە بریتیە لە نیشتن و کەڵەکەبوونی کۆمەڵێک خوێ و کانزای جۆراوجۆر بە سەریەکەوە بە تێپەڕبوونی کات. دوای خەستبوونەوەی میز یان پەنگ خواردنەوەی میز لە گورچیلە و ڕێڕەوەکانی میزەرۆ.

چی بکەم ئەگەر بەردی گورچیلەم هەبوو؟ دكتۆر هیوا پزیشكی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ ومیزەڵدان و پرۆستات له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌ .

بەردی گورچیلە یەکێکە لە نەخۆشییە باوەکانی گورچیلە، زۆرجار هۆکاری مەترسی زۆر جدیە، بە تایبەت لەو کەسانەی کە پشتگوێ دەخەن.

بەردی گورچیلە بۆچی دروست دەبێت؟
1- کەم خواردنەوەی ئاو و شلەمەنی تر.
2-زۆر خواردنەوەی خوێ و شەکر و گۆشتی سوور.
3- زۆر بە کارهێنانی خواردنی خێرا و خواردنەوە گازیەکان و وزە بەخشەکان.
4- هۆکاری بۆماوەیی.
5- نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس.
6- نەخۆشی کوێرە ڕژێنی دراوسێی دەرەقی.
7- بەکارهێنانی درێژخایەنی دەرمانی دژە بەکتریا.
8- دابەزینی PH ی میز، کەمی ستریک ئەسید لە میزدا.
9- قەڵەوی و جوڵەی کەم (وەرزش نەکردن) 
10- نەخۆشی شەکرەیی کۆنتڕۆلنەکراو.
11-تەسکبوونەوەی ڕێرەوەکانی میزەرۆ و گەورەبوونی پڕۆستات.
12- رەگەزی نێر زیاتر لە مێ و رەشپێستیش زیاتر لە سپی پێست توش ئەبن.
13- لە تەمەنی ٢٠-٥٠ سالان زۆر باوە.

نیشانە باوەکانی بەردی گورچیلە چین؟
1-  ئازاری توندی کەڵەکە و خوارەوەی سک
2- سوربوون، قاوەیبوون یان شێلیبونی رەنگی میز
3-هێلنج و ڕشانەوە لە کاتی ئازارە توندەکە.
4-میز زۆرانەوە و زوو زوو میزکردن.
5-تا و لەرز لە کاتی بونی هەوکردن.
6- ،لەوانەیە هەندێکجار هیچ نیشانەشی نەبێت.

بەردی گورچیلە چۆن دەستنیشان دەکرێت؟
1- وەرگرتنی مێژووی نەخۆشەکە.
2-ئەنجامدانی پشکنینی میزی گشتی.
3-سۆنەری سک و حەوز.
4- تیشکی تەنوری میفراسی بە دەرمان و بێ دەرمان.
5-تیشکی ئاسایی گورچیلە و بۆڕی میز و میزڵدان.

چۆن خۆم لە بەردی گورچیلە بپارێزم؟
1- خواردنەوەی ٢.٥ بو ٣.٥ لیتری شلەمەنی، بۆ ئەوەی ڕۆژانە بە لای کەمی ١.٥-٢ لێتر میز بکەی.
2-کەمکردنەوەی گۆشتی سور و سوێری بە گشتی.
3- دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە گازییەکان و وزە بەخشەکەن و کهولیەکان.
4-،خواردنی شرینیەکان بە شێوەیەکی مام ناوەند.
5-گرینگیدان بە خواردنەوەی سەوزە و میوە بە تایبەت مزرە مێوەکان، وەکو: سندی، لێمۆ، هەنار.
6-وەرزشکردنی رێک و بەردەوام و کێش دابەزاندن.
7-زوو زوو ئەنجامدانی پشکنین، بە تایبەت ئەوانەی پێشتر بەردیان هەبوە.
8-دورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی دەرمانی دژە بەکتریا.
9- بەکارهێنانی خەلی سروشتی و لیمۆ.
10- چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی ڕیخۆڵە و غوددە و شەکرە.
رێگاکانی چارەسەری بەردی گورچیلە چین؟

رێگاکانی چارەسەری دەکەوێتە سەر پەیوەست بە نەخۆش و بە بەردەکە و جۆری بەردەکە، بە پێی هۆکارەکان، رێگای چارەسەر ئەمانە بە خۆی ئەگرێتەوە:
1- گۆرینی ستایلی ژیانی کەسەکە.
2-چارەسەر بە داو و دەرمان (لە حاڵەتی بەردی بچوک و نەرم)
3- شکاندنی بەردی دەرەکی بە ئامێری تیشکی لێدەر (ESWL) 
4-پێنۆری گورچیلە بە کونێکی بچوکی لا تەنیشت، بۆ بەردی نەرم و رەق، بۆ بەردی زۆر گەورە، کە یەکێکە لە رێگە باوەکانە.
5-ڕێگەی کونی چارەسەری بە برینێکی گەورەیی لا تەنیشت، ئەم رێگایە باوی نەماوە تەنها بە دەگمەن نەبێت.


PM:03:27:17/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 6200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌