توشبووانی نهخۆشی ڕۆماتیزمه دەتوانن بەڕۆژوو بن؟
وێستگە ستایل-
زۆرێک دەپرسن دکتۆر نەخۆشی ڕۆماتیزمی جومگەکانم هەیە، نەخۆشی گورگە سورەم هەیە، یان بەهجەتم هەیە، دەتوانم بەڕۆژوو بم لە مانگی ڕەمەزاندا؟ دكتۆر هێمن پزیشکی نەخۆشییەکانی جومگە و ڕۆماتێزم لهم بابهتهدا وهڵامێكی دروستی ئهم كهسانه دهداتهوه.
ئهم پزیشكه دهڵێت چەند توێژینەوەیەک کراون لەسەر کاریگەری ڕەمەزان لەسەر نەخۆشانی ڕۆماتیزم، لە زۆربەیاندا یەک ئەنجام دەرکەوتووە ئەویش ئەوەیە کە ڕەمەزان و ڕۆژوو کەمێک لە چالاکی نەخۆشی ڕۆماتیزم کەم دەکاتەوە بەڵام ڕێژەکە کەمە و بایەخێکی زانستی ئەو تۆی نیە.
ئێمە لێرەدا نەخۆشەکان دەکەین بە دوو گرووپەوە :
1- کێن کە ناتوانن بەرۆژوو بن :
هەر کەسێک نەخۆشی یەکێک لە نەخۆشییەکانی ڕۆماتیـزمی هەیە باری نەخۆشیەکەی چالاکە واتا رۆژانە ئازار و ناڕەحەتی هەیە ناتوانێت بە باشی کار و باری رۆژانەی ئەنجامدا دەناڵێنێ بەدەست ئازاری جومگە و پەڵەی پێست و برینی ناو دەم یاخود هەر نارەحەتیەکی تر یاخود لە 6 مانگی پێشوودا جارێک یاخود چەند جارێک نەخۆشیەکەی چالاک بۆتەوە، ئەمانە نابێت بەرۆژوو بن.
2- کێن ئەوانەی کە دەتوانن بەڕۆژوو بن :
هەرکەسێک یەکێک لە نەخۆشیەکانی ڕۆماتیزمی هەیە و بۆ ماوەی 6 مانگی پێشوو نە خۆشیەکەی لە باری ناچالاکیدا بووە, کەمترین ئازار و نارەحەتی بینیوە پابەندە بە دەرمان و ڕێنمایی پزیشکەکەی دەتوانێت بەرۆژوو بێت بەڵام بە مەرجێک ڕۆژووەکەی کاریگەری نەبێت لەسەر کاتی خواردنی دەرمانەکانی،هەرکاتێک هەستی کرد ڕۆژوەکەی کاریگەری خراپی کردۆتە سەر نەخۆشیەکەی وا باشترە ڕۆژووەکەی بشکێنێت.
تێبینی: وا باشترە هەر نەخۆشێک ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکەی خۆی بکات پێش ئەوەی بڕیاری بڕیاری بەڕۆژووبون بدات.
PM:02:02:15/04/2021
ئهم بابهته 2548
جار خوێنراوهتهوه