ناوكی خورما.. ده‌رمانێكی جادووی
وێستگە ستایل-
له كۆنه‌وه ناوكی خورما یه‌كێك بووه له ڕێگاكانی چاره‌سه‌ری به‌ردی گورچیله و زراو و هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌بوونی كۆمه‌ڵێك" ترشی" ئه‌مینی و ترشی ئۆگسالیك تیایدا.
ڕه‌نگه هه‌ندێك كه‌س ئه‌م سووده‌ی ناوكی خورما نه‌زانێت و فڕێی بدات به‌ڵام سووده‌كانی هیچ كه‌متر نییه له سووده‌كانی خودی خورما.
پسپۆڕی بواری خۆراك" ئیمان مسته‌فا" له لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ پێگه‌ی" سكای نیوز" باسی له‌وه كردوه كه ناوكی خورما سوودی زۆره و خواردنی هاڕاوه‌ی ناوكی خورما یارمه‌تی دابه‌زاندنی كێشی له‌ش ده‌دات بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به ده‌ست قه‌ڵه‌ویه‌وه ده‌ناڵێنن و تێكڕای سووتانی چه‌وری زیادده‌ی له‌ش زیاد ده‌كات و ئاستی شه‌كری خوێن ڕێكده‌خات.
ئه‌م خانمه پزیشكه چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ناوكی خورما بۆ دابه‌زاندنی كێش باس ده‌كات و ده‌ڵێت" بڕێك له ناوكی خورما ده‌شۆردرێته‌وه و دواتر ده‌برژێندرێت بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك بۆ دوو كاتژمێر هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ڕه‌نگه‌كه‌ی ده‌بێته قاوه‌یی و دواتر ده‌هاڕێت و كه‌وچكێكی بچووك له‌م هاڕاوه‌یه له‌گه‌ڵ چاره‌كه كه‌وچكێك زه‌نجه‌فیل و كه‌وچكێكی بچووك دارچینی و كه‌مێك بیبه‌ری توون هه‌موو ئه‌مانه تێكه‌ڵاو ده‌كرێت بۆ دروستكردنی خواردنه‌وه‌یه‌ك بۆ دابه‌زاندنی كێش.
PM:06:19:14/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 9056
جار خوێنراوه‌ته‌وه