ئه‌گه‌ر نیشانه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنات له‌سه‌ر ده‌ربكه‌وێت ده‌توانیت به‌رده‌وام به‌ڕۆژوو بیت؟
وێستگە ستایل-
له مانگی ڕه‌مه‌زاندا موسوڵمانان زیاتر كۆده‌بنه‌وه و كاری به‌كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌م نه‌ریته به ته‌واوه‌تی دژی ئه‌و ڕێكارانه‌یه كه هاوڵاتیان پێویسته بیگرنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دووربن.
ئێستاش له‌م مانگه‌دا زۆرترین پرسیار كه ئاڕاسه‌ی پزیشكان ده‌كرێت له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و مانگی ڕه‌مه‌زانه و پزیشكه‌كان موسوڵمانان دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه كه وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا ڕۆژوو ناشكێنێت و بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریه لاوه‌كیه‌كانی ڤاكسینه‌كه‌ش له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند كاتژمێره‌ی كه‌سه‌كه به‌ڕۆژوو نییه ده‌توانێت حه‌بی پاراسیتۆڵ وه‌ربگرێت.
ئه‌ی چی له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ست به نیشانه‌كانی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا به‌ڕۆژوون؟
كۆمه‌ڵه‌ی خزمه‌تگوزاری نیشتیمانی به‌ریتانیا (NHS) داوا له موسوڵمانان ده‌كات هه‌ركات هه‌ستیان كرد توشی ڤایرۆسه‌كه بوون به‌ڕۆژوو نه‌بن چونكه به‌هۆی نه‌خواردنی خواردن و خواردنه‌وه به‌رگری له‌ش زیاتر داده‌به‌زێت جگه له‌وه‌ش توشبوو به ڤایرۆسه‌كه پێویسته ئاو و شله‌مه‌نی زۆر بخواته‌وه .
ئه‌و كه‌سانه‌ش كه به‌ڕۆژوون پێویسته دوای شكاندنی ڕۆژوه‌كانیان شله‌مه‌نی و ئاوی زۆر بخۆنه‌وه و دوور بكه‌ونه‌وه له خواردنی سوێر و تونن كه ئازاری گه‌ده‌یان ده‌دات.
PM:02:17:14/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 2272
جار خوێنراوهتهوه