مۆدێرنا هه‌واڵێكی خۆشی له‌باره‌ی ڤاكسینه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه
وێستگە ستایل-
كۆمپانیای" مۆدێرنا" ی ئه‌مه‌ریكی هه‌واڵێكی نوێی له باره‌ی چالاكی ڤاكسینه به‌رهه‌م هاتوه‌كه‌ی كۆمپانیاكه‌ی ئاشكرا كرد ئه‌ویش مانه‌وه‌یه‌تی به چالاكی له له‌شی ئه‌و كه‌سه‌ی ڤاكسینه‌كه‌ی وه‌رگرتوه ته‌نانه‌ت دوای 6 مانگ له وه‌رگرتنی.
مۆدێرنا ئاشكرای كردوه كه ڕێژه‌ی چالاكی ڤاكسینه‌كه‌ی دوای 6 مانگ له وه‌گرتنی ڤاكسینه‌كه له له‌شی مرۆڤدا به‌ڕێژه‌ی %90-95 مرۆڤ له توشبوون به حاڵه‌ته مه‌ترسیداره‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌پارێزێت.
له ئێستادا پلانی مۆدێرنا بۆ ئه‌وه‌یه كه ڤاكسینه‌كه‌ی له‌سه‌ر منداڵانی 6 مانگ بۆ 11 ساڵ تاقی بكاته‌وه كه تا ئێستا هیچ ڤاكسینێك بۆ ئه‌م ته‌مه‌نه تاقی نه‌كراوه‌ته‌وه.
AM:11:51:14/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 6376
جار خوێنراوه‌ته‌وه