ددانت بشۆ له نه‌خۆشییه‌كی بێ چاره‌سه‌ر دوور ده‌بیت
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی توشبووی نه‌خۆشییه‌كانی پوكن به به‌رده‌وامی ئه‌وه مه‌ترسی توشبونیان به نه‌خۆشی خه‌ڵه‌فان زیاد ده‌كات.
زاناكان بۆ ئه‌م توێژینه‌وه شله‌ی دڕكه په‌تكیان وه‌رگرتوه و پشكنینی به‌كتریایان بۆ كردوه ئه‌نجامه‌كان سه‌لماندویه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌ندروستی ده‌م و ددانیان باش نییه ئه‌وه ئاستی" ئه‌میلۆید بێتا" كه جۆرێك پرۆتینی مه‌ترسیداره له مێشكی توشبووان به زه‌هایمه‌ر هه‌یه زۆر بووه.
خاوێن ڕانه‌گرتنی ده‌م و ددان و چاره‌سه‌ر نه‌كردنی كێشه‌كانی ددان وبه‌رزی په‌ستانی خوێن و كێشانی جگه‌ره و چونه ته‌مه‌ن له هۆكاره‌كانی زیادبونی ئه‌گه‌ری توشبوونه به نه‌خۆشییه‌كانی پووك و ئه‌مه‌ش هۆكاری توشبوونه به خه‌ڵه‌فان.
PM:04:59:13/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 1996
جار خوێنراوه‌ته‌وه