‌7 ڕێنمایی له‌سه‌ر به‌ڕۆژوو بوونی منداڵ

وێستگە ستایل-

هه‌ندێكجار منداڵان ئاره‌زووی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن هاوشێوه‌ی‌ گه‌وره‌كان مانگی ڕه‌مه‌زان و ڕۆژوو تاقی بكه‌نه‌وه‌، دكتۆر سۆران پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان له‌م بابه‌ته‌دا 7 ڕێنمایی له‌سه‌ر به‌ڕۆژووبوونی منداڵان ده‌خاته‌ ڕوو.

1- منداڵانی سەروو دە ساڵان دەتوانن ڕۆژو بگرن ئەگەر ھیچ نەخۆشی و کێشەیەکی تەندروستیان نەبێت.
2- منداڵانی خوار دە ساڵان باشتر وایە ڕۆژی نەگرن چونکە ئەگەری ڕوداوی نەخوازراو ھەیە وەک دابەزینی ڕێژەی شەکر، ئەگەر ھەر ویستیان دەتوانن بەشێوازێکی ئاسان و بۆ فێرکردن و لێڕاھێنان چەند کاتژمێرێک بگرن وەکو لەناو خۆمان پێ ی دەڵێن (گرێ دان) یان تەنھا خواردن نەخۆن و ئاو و شلەمەنیان پێ درێت یاخود چەند ڕۆژێکی گرنگیان پێ بگرن وەکو یەکەم ڕۆژ و کۆتا ڕۆژی ڕەمەزان.
3- ئەو منداڵانەی نەخۆشیان ھەیە نابێ بەڕۆژو بن بەتایبەتی نەخۆشیە درێژخایەنەکانی وەکو سوکەری و نەخۆشیەکانی جگەر و گورچیلەکان و دواکەوتنی گەشە و ھتد.
4- ئەو منداڵانەی بەڕۆژو دەبن پێویستە خواردنی باش و تەندروستیان  پێ بدرێت لەگەڵ بڕێکی تەواو لە ئاو و شلەمەنی لە نێوان بەربانگ و پارشێو و چاودێری بکرێن لەکاتی بەڕۆژوبون.
5- منداڵی بەڕۆژو نابێت خۆی ماندو و ھیلاک بکات و بچێتە بەر ڕۆژ و ئەو یاریانە بکات کە ھێز و وزەیەکی زۆری دەوێت.
6- ھەر کات منداڵەکەت ھەستی بە بێھێزی و سەرسوڕان و گێژ بون یان نیشانەکانی وشک بونەوە کرد وەکو تێنوێتی و دەم وشک بون یەکسەر ڕۆژوەکە با بشکێنێ و شلەمەنی پێبده‌.


PM:04:31:13/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 3868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل