‌نیشانه‌كانی توشبوون به‌ نەخۆشی پارکینسۆن و چاره‌سه‌ر

وێستگە ستایل-

نه‌خۆشی پارکینسۆن بریتییە لە لەناوچوونی خانە دۆپامین-ڕێژنەکانی مێشك، ھۆکارەکەی زۆر جار نەزانراوە و لە دوای تەمەنی ٥٠ ساڵی دەستەکات بە سەر ھەڵدان و دەرکەوتنی نیشانەکانی.
 
له‌ دیارترین نیشانەکانی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌ 
1- لەرزینی دەست لە کاتی پشوودان 
2- خاوبوونەوەی جووڵە 
3- بچووکبوونی دەست و خەت 
4- تێکچوونی دەمارەکانی کە پەل دەدەنە ئەندامەکانی لەش دەبێتە ھۆی قەبزی و دابەزینی پەستانی خوێن و میز نەکردن...
5- مۆنبوونی دەم و چاو 

چارەسەر؟ 
چارەسەری تەواوەتی نییە بەڵکو دەرمان بەکار دەھێنرێت بۆ کەم کردنی نیشانەکان و پەرەسەندنی نەخۆشییەکە 
دەرمانەکان بریتین لەوانەی کە دۆپامین زیادەکەن یان تێکشکاندنی کەم دەکەن و لە ڕێی پزیشکی پسپۆرەوە دەدرێت.


PM:08:38:12/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 4164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌