پزیشكێك ڕێگاكانی چاره‌سه‌ری هه‌ستیاری وه‌رزی ده‌خاته ڕوو
وێستگە ستایل-
پزیشكی پسپۆڕ له نه‌خۆشییه‌كانی به‌رگری و هه‌ستیاری" ڤلادیمێر بۆلیبۆك" كۆمه‌ڵێك ڕێگا ده‌خاته ڕوو كه یارمه‌تی چاره‌سه‌ركردنی هه‌ستیاری وه‌رزی ده‌دات كه ئێستا له سه‌رتاسه‌ری جیهان بڵاوه.
ئه‌م پزیشكه له دیمانه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا باس له‌وه ده‌كات كه باشتر وایه كه‌سه‌كه هه‌ستیاری به چ جۆرێك ئاژه‌ڵ و خواردن و شوێنێك هه‌بێت لێی دوور بكه‌وێته‌وه و له‌گه‌ڵیدا چاره‌سه‌ری به‌رگری كورت خایه‌ن به‌كاربهێنێت .
له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕێگایانه‌دا به‌كارهێنانی ڤاكسین دژی هه‌ستیاری وه‌رزی بۆ دروستكردنی به‌رگری له له‌شی كه‌سانی نه‌خۆش به‌ڕێگایه‌كی زۆر باش وه‌سف ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ری گرفتی هه‌ستیاری وه‌رزی.
PM:08:24:11/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 2624
جار خوێنراوهتهوه