ئه‌گه‌ر توشبووی برینی كۆڵۆنیت.. ئه‌م خۆراكانه مه‌خۆ
وێستگە ستایل-
هێشتا زاناكان نه‌یانتوانیوه هۆكاری سه‌ره‌كی توشبوون به برینی كۆڵۆن بزانن و پێیان وایه كه له ئه‌نجامی كاردانه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش به شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه مرۆڤ توشی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بێت.
دیارترین نیشانه‌كانی توشبوون به برینی قۆڵۆن بریتیه له ئازاری ناوسك و هه‌بوونی خوێن به پیساییه‌وه و سكچوون و دڵتێكهه‌ڵاتن و گێژبوون و له‌ده‌ستدانی كێش.
ئه‌كادیمی تایبه‌ت به زانستی خۆراك و ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس ڕێنمووی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه توشبووی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ن باشتر وایه چه‌ند جۆرێك خۆراك نه‌خۆن له‌وانه‌ش:
1-نانی دانه‌وێڵه‌ی ته‌واو " نانی بۆر" له‌گه‌ڵ مه‌عكه‌رۆنی بۆر:
باشتر وایه له خواردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی دانه‌وێڵه دوور بكه‌ونه‌وه كه بڕێكی زۆر ڕیشاڵی تیادایه.
2-برنجی قاوه‌ی و نیشاسته:
برنجی قاوه‌ی و كینوا و ئاردی بۆر و شۆفان و ساوه‌ر و جۆ له‌به‌ر هه‌بوونی بڕێكی زۆر له كه‌په‌ك و ڕیشاڵ تیایدا باشتر وایه نه‌خورێت.
3-چه‌ره‌س:
ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كانی چه‌ره‌س وه‌ك " گوێز و بندق و كاكاو و باده‌م و پاقله و فستق" دۆخی توشبوو به برینی كۆڵۆن زیاتر ده‌كات.
4-پاقله‌مه‌نیه‌كان:
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ئازار و نه‌خۆشییه‌كه‌ت زیاد نه‌كات" پاقله و فاسۆلیا و نیسك و به‌زالیا و ئه‌وانه‌ی پرۆتینیان زۆر تیادایه مه‌یخۆ چونكه غازاتێكی زۆر له ناوسكدا دروست ده‌كات.
5-سه‌وزه و میوه پڕ له ڕیشاڵه‌كان:
ته‌واوی ئه‌و میوه و سه‌وزانه‌ی ڕیشاڵی زۆری تیادایه بۆ توشبووان به برینی كۆڵۆن قه‌ده‌غه كراوه.
6- به‌رهه‌مه‌كانی شیر:
ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كانی شیر ئازاری زیاتر بۆ توشبووان به برینی كۆڵۆن زیاد ده‌كات.
7-ئه‌و خۆراكانه‌ی گلۆتینی تیادایه:
گلۆتین پێكهاته‌یه‌كی پرۆتینی ناو به‌رهه‌مه‌كانی دانه‌وێڵه‌یه ئازار و هه‌وكردنی كۆڵۆن زیاد ده‌كات.
PM:05:01:11/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 3076
جار خوێنراوه‌ته‌وه