خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌م شێوه‌یه مه‌ترسی جه‌ڵته‌ی دڵ زیاد ده‌كات
وێستگە ستایل-
خانمه پزیشكێكی ڕوسی له بواری نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله" ئانا كۆرۆبكینا" باس له‌وه ده‌كات كه زۆر خواردنه‌وه‌ی ئاو له یه‌ك كاتدا هاوشێوه‌ی نه‌خواردنه‌وه‌ی زیانی هه‌یه و هۆكاری ژه‌هراوی بوونه به ئاوه‌كه.
ئه‌م خانمه پزیشكه باس له‌وه ده‌كات كه زۆر خواردنه‌وه‌ی ئاو له یه‌ك كاتدا زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت و ڕێژه‌ی ئه‌لیكتۆرنه‌كانی ناو له‌ش داده‌به‌زێنێت و جوڵه‌ی مادده كانزاییه‌كان له خانه‌كانی له‌ش و ده‌رچوونی ده‌رئه‌نجامی زینده‌چالاكیه‌كان ئاسته‌م ده‌بوو.
دكتۆره كۆرۆبكینا باس له‌وه‌ش ده‌كات به‌هۆی زۆر خواردنه‌وه‌ی ئاوه‌وه ئاستی سۆدیۆم له خوێندا داده‌به‌زێت و ئاستی شله‌مه‌نیه‌كانی ناو له‌ش هاوسه‌نگی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات و ئه‌گه‌ر به یه‌كجار بڕێكی زۆر ئاو بخۆیته‌وه ئه‌وه شله له ده‌ره‌وه‌ی ملوله‌كانی خوێن كۆده‌بێته‌وه هۆكاره بۆ دڵتێكهه‌ڵاتن و ناهاوسه‌نگی و ڕه‌قبوونی ماسولكه‌كان.
وه‌رزشوانه‌كان به‌شێن له‌و كه‌سانه‌ی له‌پڕێكدا بڕێكی زۆر ئاو ده‌خۆنه‌وه و ئه‌مه‌ش زیان به ته‌ندروستیان ده‌گه‌یه‌نێت و به‌هۆی دوباره كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵه‌یه مه‌ترسی جه‌ڵته‌ی دڵ زۆر ده‌بێت.
PM:05:28:10/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 3676
جار خوێنراوه‌ته‌وه