به‌هۆی مرداربوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك باڵنده له‌سه‌ر ته‌لی كاره‌با كۆمپانیایه‌كی كاره‌با سزا ده‌درێت
وێستگە ستایل-
له شاری به‌رشه‌لۆنه له ئیسپانیا داوایه‌كی یاسایی دژی كۆمپانیای زه‌به‌لاحی ووزه" ئه‌ندیسا" به‌رز كرایه‌وه دوای مرداربوونه‌وه‌ی سه‌دان باڵنده له‌كاتی نیشتنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ته‌لی كاره‌باكان.
داوا یاساییه‌كه ئاژانسی" فرانس پرێس" كۆپیه‌كی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه ئه‌م كۆمپانیایه تاوانی گه‌وره‌ی دژی ژینگه و ژیانی وشكانی كردوه و به‌هۆی ته‌واو نه‌كردنی كاره‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك و پێك سه‌دان باڵنده كاره‌با لێیداون.
پسپۆڕان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م جۆره ڕووداوانه زیانی زۆر به باڵنده‌كان ده‌گه‌یه‌نێت به‌تایبه‌ت هه‌ندێك جۆریان كه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچونیان له‌سه‌ره به‌هۆی ئه‌م حاڵه‌تانه‌وه به ته‌واوه‌تی له‌ناو ده‌چن و تا ئێستاش كۆمپانیاكه به فه‌رمی وه‌ڵامی داوا یاساییه‌كه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه.
PM:10:33:08/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 664
جار خوێنراوه‌ته‌وه