زانیاری له‌باره‌ی ژنه مۆدێله‌كه‌ی سه‌ر فه‌رشی سوری فیلمی 09
وێستگە ستایل-
فۆتۆ: ڕاچڵه‌كین
دوێنێ له یه‌كه‌م نمایشی فیلمی سینه‌مای(09) وێنه‌ی به‌شێك له‌و میوانانه‌ی بانگهێشتی بینینی فیلمه‌كه كرابوون بووه جێگه‌ی باسی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و به پله‌ی یه‌ك ناتالیا جاف بووه جێگه‌ی سه‌رنجی زومی كامێرا‌كان و قسه‌ی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
ناتالیا جاف ئەو ژنەی لەسەر فەرشی سوری نمایشی فیلمی (09) زومی کامێرای رۆژنامەنوسانی بەلای خۆیدا ڕاکێشا جەختدەکاتەوە کە سنور دانانێت بۆ ئەو جلوبەرگانەی دەیپۆشێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناتالیا به‌رده‌وام باس له‌وه ده‌كات پۆشینی جلوبه‌رگ له‌لای ئه‌و هیچ سنورێكی نییه وه‌ك كچه مۆدێل و مه‌یكئه‌پ ئارتیست و بلۆگه‌ر ده‌ركه‌وتووه و كاری ڕیكلامیش ده‌كات و پێشتر له نه‌رویج ژیاوه و هاوسه‌ره‌كه‌ی بیانیه و خاوه‌نی منداڵێكی كوڕه و ئێستا ژیان له‌نێوان كوردستان و ئه‌وروپا ده‌باته سه‌ر.
ده‌ركه‌وتنی ناتالیا به‌جلوبه‌رگێكی نیمچه ڕووت قسه و باسی زۆری به‌دوای خۆیادا هێناوه و یه‌كێك له‌و كۆمێنتانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م خانمه كراوه ئاوات نەقشبەندیه كه مامۆستای ئاینیه، لە فەیسبوک نوسیویەتی "هەژاری موکریانی ئەڵێت، ئەوانەی بە جلوبەرگ خۆیان نواندووە لە حە‌ماما بیانبینی ئەبێ چ تەیرێ بن".
"رۆژانە ئەقڵم چی بیبرێت ئەوە لەبەردەکەم، بەوە نابیت بە کەسایەتییەکی خراپ ئەگەر جلەکانت رووت بێت"، ناتالیا ساڵی رابردوو لە چاوپێکەوتنێکدا کە "ناس کورد" بینیویەتی لەبارەی کاردانەوەکانی سەر جلوبەرگەکانی وا دەڵێت و ناتالیا دەشڵێت "کە خەڵک کۆمێنتم لەسەر دەدات، بینەرم زۆر دەبێت، ریکلامم زیاتر دەبێت و پارەی زیاتریش پەیدا دەکەم، نرخی ریکلامیشم بەرزە، کۆمێنتی خەڵک بە چاک و خراپ بەرەو پێشمەوە دەبات" لەبارەی ئاینیشەوە دەڵێت "ئاین شتێکی تاکەکەسییە و هەر کەسەو لەسەر ئاینی خۆیەتی و بڕوام بەخودا هەیە".
به‌رده‌وام ستایلی جلوبه‌رگ و ده‌ركه‌وتنی ئه‌م خانمه بۆته جێگه‌ی باسی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و له دیمانه‌یه‌كدا له ماوه‌ی ڕابردوو ناتالیا باسی له‌وه كردوه كه به‌هۆی جلوبه‌رگه‌كه‌یه‌وه چه‌ندین كه‌س په‌یوه‌ندیان پێوه كردوه و ئێستا كه‌سێكی دیكه له‌جیاتی ئه‌و وه‌ڵامی ڕیكلامه‌كان ده‌داته‌وه و كاروباره‌كانی بۆ ڕێكده‌خات.
PM:04:17:04/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 89000
جار خوێنراوه‌ته‌وه