پزیشكه‌كان وتیان مردوه و نه‌مردبوو
وێستگە ستایل-
پیاوێكی به ڕه‌گه‌ز هندی دوای ئه‌وه‌ی توشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو برایه سه‌ر مێزی پزیشكی دادوه‌ری دوای ئه‌وه‌ی پزیشكه‌كان ڕایانگه‌یاند كه مردووه.
ئه‌م پیاوه ته‌مه‌ن 27 ساڵه دوای ئه‌وه‌ی به ماتۆڕه‌كه‌ی توشی ڕووداوی هاتوچۆ بووه له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه له شاری" ماهالیگاپور" له ویلایه‌تی" كارناتاكا" ی باشووری هندستان ، دوای ئه‌وه‌ی براوه‌ته نه‌خۆشخانه پزیشكه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه كه ئه‌م پیاوه گیانی له‌ده‌ستداوه و دواتر براوه‌ته پزیشكی دادوه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی شی بكرێته‌وه.
یه‌كێك له كه‌سه نزیكه‌كانی ئه‌م پیاوه له دیمانه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له‌وه كردوه كه له‌سه‌ر مێزی پزیشكی دادوه‌ری تێبینی ئه‌وه‌ی كردوه كه جه‌سته‌ی ئه‌م پیاوه ده‌جوڵێته‌وه، دوای ئه‌وه گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه و ده‌ركه‌وتووه كه نه‌مردوه بۆ ئه‌وه‌ش داوای یاسایی له دژی پزیشكه‌كان تۆماركردوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێ گرنگیدان به كاره‌كه‌ی خۆیان هه‌ر زوو وتویانه ئه‌م پیاوه مردوه له‌كاتێكدا زیندوو بووه.
AM:10:32:04/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 4484
جار خوێنراوه‌ته‌وه