ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵگری ئه‌م گروپه خوێنه‌ن مه‌ترسی توشبونیان به كۆرۆنا زۆره
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ جۆرێك گروپی خوێنی دیاریكردوه كه خاوه‌نه‌كانیان مه‌ترسی توشبونیان به كۆرۆنا زیاتره به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵگری ئه‌م گروپه خوێنه نین.
گۆڤاری" ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی گروپی خوێنیان له‌جۆری "A" یه ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبونیان به كۆرۆنا زۆره به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵگری جۆره‌كانی دیكه‌ی گروپی خوێنن.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌لایه‌ن توێژه‌ره‌وه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی" بێرمنگهام" ئه‌نجامدراوه و له كۆمه‌ڵه‌ی Blood Advances بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی گروپی خوێنیان له جۆری A یه ئه‌وه خانه‌كانی ناو قوڕگ و لوتیان ئه‌گه‌ری توشبونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتره به‌راورد به گروپه‌كانی دیكه‌ی خوێن و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌و پرۆتینه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌سه‌ر ڕوكاری خڕۆكه سوره‌كانی خوێن هه‌یه.
AM:09:41:04/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 21784
جار خوێنراوه‌ته‌وه