عادل ئیمام توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه؟
وێستگە ستایل-
سه‌رۆكی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان له میسر هونه‌رمه‌ند" ئه‌شره‌ف زه‌كی" ڕاستی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ئاشكرا كرد كه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه باس له توشبوونی هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری" عادل ئیمام " به ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كه‌ن.
ئه‌شره‌ف زه‌كی ئاشكرای كردوه ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌سه‌ر خراپی دۆخی ته‌ندروستی و توشبوونی هونه‌رمه‌ند عادل ئیمام به په‌تای كۆرۆنا دوره له ڕاستیه‌وه و ئه‌وه‌ی ده‌وترێت ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌یه.
له چه‌ند كاتژمێری ڕابردوو چه‌ندن پێگه و په‌یج له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌واڵی توشبوونی عادل ئیمام ان به ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و باسیان له‌وه كردوه ته‌ندروستی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ئه‌وه‌نده خراپه گه‌یشتۆته قۆناغی به‌كارهێنانی ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد.
هه‌واڵی ناڕاست و پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌مه‌چه‌شن به‌رده‌وام له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندان له جیهاندا بڵاوده‌كرێته‌وه مه‌به‌ست لێی زیاد كردنی ژماره‌ی خوێنه‌ر و بینه‌ری سایته‌كانه.
PM:03:51:03/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 1660
جار خوێنراوه‌ته‌وه