كێ ده‌یه‌وێت بچێت بۆ سه‌ر مانگ؟
وێستگە ستایل-
ئه‌گه‌ر بۆ گه‌شتێكی ته‌مه‌ن بانگهێشتت بكه‌ن و ته‌واوی خه‌رجیه‌كانت بۆ بده‌ن ئاماده‌ی بچیت؟ به‌ڵام پێویسته بزانیت كه ئه‌م گه‌شته كات به‌سه‌ر بردن نییه له هۆتێلێكی 5 ئه‌ستێره یان ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری به‌ڵكو بۆ سه‌ر مانگه.
ملیاردێری ژاپۆنی" یۆساكۆ مایزاوا" 8 كه‌سی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی به گه‌شتێكی تایبه‌ت له‌ڕێی كۆمپانیای "سسپه‌یس ئێكس" بیانێرێت بۆ سه‌ر مانگ كه "ئایلۆن ماسك" خاوه‌نیه‌تی بڕیار وایه ساڵی 2023 ئه‌م گه‌شته ئه‌نجامبدرێت.
مایزاوا بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی چانسی به‌شداربوون ده‌داته هه‌ركه‌سێك له سه‌رتاسه‌ری جیهان كه بیه‌وێت ئه‌و گه‌شته بكات و هه‌تا 14 ی ئه‌م مانگه بواری خۆ تۆماركردن هه‌یه.
ئه‌م ملیاردێره ژاپۆنیه چه‌ندین خه‌ڵاتی گرانبه‌های پێشكه‌ش به فۆڵۆوه‌ره‌كانی كردوه و ئه‌مه‌ش وایكردوه زۆرترین ژماره‌ی هاوڵاتیانی ژاپۆنی فۆڵۆی بكه‌ن و ساڵی پار به‌دوای كه‌سێكدا ده‌گه‌ڕا بۆ هاوسه‌رگیری كه له‌گه‌ڵیدا بچێت بۆ سه‌ر مانگ به‌ڵام زوو له‌م بڕیاره‌ی په‌شیمان بویه‌وه.
AM:10:31:03/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 1644
جار خوێنراوه‌ته‌وه