ئه‌ستێره‌كه‌ی هۆلیود ده‌یه‌وێت ببێته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا
وێستگە ستایل-
هونه‌رمه‌ندی ناوداری ئه‌مه‌ریكی" ویل سمیس" ئاشكرای كردوه ده‌یه‌وێت له داهاتودا ببێته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌م هونه‌رمه‌نده له كاتی ڕیكلامكردنی بۆ كاره نوێكه‌ی زنجیره درامای "The Fight For America". كه له نێتفلێكس نمایش ده‌كرێت ئه‌م بابه‌ته‌ی باسكردوه.
سمس ی ته‌مه‌ن 52 ساڵ نایشارێته‌وه ئه‌م پلانه‌ی بۆ داهاتوو هه‌یه نه‌ك به‌م نزیكانه و ده‌یه‌وێت له‌سه‌رتادا له سیاسه‌ت قوڵ ببێته‌وه و دواتر ئامانجه‌كه‌ی بپێكێت.
ده‌شڵێت" به‌دڵنیاییه‌وه بۆچوونی خۆمم هه‌یه و گه‌شبینم و ئومێدم به تێگه‌یشتنی خه‌ڵك هه‌یه و ده‌توانم خۆم بگونجێنم ئه‌گه‌ر به به‌رده‌وام مانه‌وه‌م بێت له بواری هونه‌ری یان به‌شداری كردنم له بواری سیاسی"
ویل سمس ئه‌كته‌رێكی ناوداری ئه‌مه‌ریكیه و به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلم و گۆرانی و كتێبه و یه‌كێكه له‌و ئه‌كته‌رانه‌ی زۆرترین كاریگه‌ری هه‌بووه له هۆلیود و چوار خه‌ڵاتی گۆلدن گلۆب و دوو خه‌ڵاتی ئۆسكار و چوار خه‌ڵاتی گرامی بردۆته‌وه.
PM:04:42:02/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 1296
جار خوێنراوه‌ته‌وه