ڤیدیۆ: نوێترین فیلمی تۆم و جێری باشترین داهاتی هه‌بووه
وێستگە ستایل-
فیلمی نوێی كۆمیدی " تۆم و جێری" له سه‌ره‌تای نمایشكردنی له مه‌سره‌ح و تۆڕی(HBO MAX ) داهاتێكی زۆری هه‌بووه
له ماوه‌یه‌كی كاتی كه‌مدا بینه‌رێكی زۆری هه‌بووه و بۆته دووه‌م به‌هێزترین فیلمی به‌رهه‌مهێنراو له سه‌رتای ده‌ستپێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌تا ئێستا.
كۆمپانیای Warner Bros كه ئه‌م فیلمه‌ی بڵاوكردۆته‌وه ئاشكرای كردوه له‌م هه‌ینیه‌وه په‌خش كراوه و تا ئێستا 4 ملیۆن دۆلار داهاتی هه‌بووه و چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كرێت له ماوه‌ی 3 ڕۆژی نمایشدا داهاته‌كه‌ی بگاته 12.5 ملیۆن دۆلار .
فیلمه‌كه سه‌ركێشی تۆم و جێری تیادایه و به ستایلێكی نایاب ئاماده‌كراوه، ئه‌م دوو كاره‌كته‌ره له‌لایه‌ن" ویلیا‌م حه‌نا و جۆزیف باربیرا" ساڵی 1940 داهێنراوه و ئه‌مساڵ یادی 81 ساڵه‌ی دروستكردنیانه.
PM:04:36:28/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 1332
جار خوێنراوه‌ته‌وه