5 زانیار له‌سه‌ر ھەوكردنی غودەی دەرەقی( ڕژێنی پەریزادە)
وێستگە ستایل-
ھەوكردنی غودەی دەرەقی یه‌كێكه له‌و گرفته ته‌ندروستیانه‌ی كه نیشانه‌ی بێزاركه‌ری هه‌یه و پێویستی به چاره‌سه‌ره، دكتۆر سواره پزیشكی پسپۆڕی هه‌ناوی له‌م بابه‌ته‌دا 5 زانیاری له‌سه‌ر هه‌وكردنی غوده‌ی ده‌ره‌قی ڕوون ده‌كاته‌وه.
1- غودەكە بەشێوەی كاتی توشی ھەوكردن ئەبێت لەئەنجامی بەكتریا یان ڤایرۆسەوە
نەخۆش ھەست بەئازاری مل ئەكات لەبەشی پێشەوە لەگەڵ تا و ئەبێتە ھەڵئاوسانی لیمفەگرێی مل.
2- لەسەرەتا نەخۆشەكە نیشانەی تری غودەی سام بۆدروست دەبێت وەكو دڵەكوتە،توڕەبوون،ئارەقكردن،دەست لەرزین... بۆ چەند مانگێك دواتر نیشانەی نامینێت و بەرەو غودەی تەمەڵ ئەچێت (تێكچوونی كاری غودە تا ئاسایی بوونەوە لەوانەیە ٢—٧ مانگی پێ بچێت).
3-زۆربەی كات تەنھا چاودێری فەحسی غودەی ئەوێت لەگەڵ حەبی ئازارشكێن.
4-ھەوكردنی درێژخایەی غودە(زیاتر لە شەش مانگ) زۆرجار تەنھا بەپشكنینی سۆنار دەرئەكەوێت و ئەگەر نیشانە نەبێت چارەسەری ناوێت.
5-لەزۆربەی كات غودەكە بەتەواوی چاك ئەبێتەوە تەنھا كەمێكیان بەرەو غودەی تەمەڵ ئەچن و چارەسەری درێژخایەنی پێویستە
AM:09:50:28/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 7284
جار خوێنراوه‌ته‌وه