به‌وێنه.. له‌یلا فروهر یادی له‌دایكبوونی كرده‌وه
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری فارس" له‌یلا فروهر" بۆ یادی له‌دایكبوونی نوێترین وێنه‌ی خۆی بڵاوكردۆته‌وه و سوپاسگوزاری ئه‌و كه‌سانه‌یه كه بۆ ئه‌م یاده پیرۆزباییان لێكردوه.
فروهر له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی نوسیویه‌تی" زۆ سوپاس بۆ ئه‌و نامه پڕ له خۆشه‌ویستیانه‌ی به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبونمه‌وه بۆتان ناردووم و ئه‌گه‌ر نه‌متوانیبێت وه‌ڵامی هه‌موی بده‌مه‌وه ئه‌وه هۆكاره‌كه‌ی زۆری ژماره‌ی نامه‌كان بووه به‌ڵام هه‌مویانم بینیوه، خۆشحاڵم ئێوه‌م هه‌یه و ووزه‌ی زۆرم پێ ده‌به‌خشن، ئێستا به‌ڕۆژانێكی قورس تێپه‌ڕَ ده‌بین به‌ڵام ده‌توانیت به‌سه‌ر ئه‌م ناخۆشیانه سه‌ربكه‌ویت به خۆشه‌ویستی "
فروهر له‌دایكبووی 1959 یه له شاری ئه‌سفه‌هان له ئێران و 2004 هاوسه‌رگیری كردوه و ئێستا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا ده‌ژین به‌یه‌كه‌وه، یه‌كێكه له‌و خانمانه‌ی چه‌ندین به‌رهه‌می ناوازه‌ی هه‌یه و ده‌نگ و سه‌دای هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه.
PM:04:02:24/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 6120
جار خوێنراوه‌ته‌وه