نیشانه و چۆنیهتی چارهسهری بەفایبەربونی سییەکان
وێستگە ستایل-
بەفایبەربونی سییەکان بریتییە لە ئەستوربون و ڕەق بونی شانەی سییەکان کە وا ئەکات ئاڵوگۆڕی ئۆکسجین بۆ ناو خوێن قورس ببێت، بەفایبەربونی سییەکان نەخۆشیەکە دەبێتە هۆی هەوکردن و ئەستوربونی دیواری سیکەڵدانۆچکەکان کە یەکەی ئاڵوگۆڕی ئۆکسجینن لە نێوان سییەکان و خوێندا، دكتۆر ئارام پزیشكی پسپۆڕی نهخۆشییهكانی سنگ و ملولهكانی خوێن لهم بابهتهدا نیشانه و چۆنیهتی چارهسهری بەفایبەربونی سییەکان دهخاته ڕوو.
لەبەرئەوەی نیشانەکانی نزیکە لە نەخۆشیەکانیتری کۆئەندامی هەناسەوە ، هەندێک جار بە هەڵە دەستنیشان دەکرێت، نیشانەکانی لە ٥٠ ساڵی بۆ ٧٠ ساڵی دەردەکەوێت ، نیشانەکانی بە گشتی ئەمانەن:
1- تەنگە نەفەسی (هەناسە توندی) بەتایبەت لە کاتی وەرزش دا
2- کۆکەیەکی ووشک و بێزارکەر
3- هەناسەدانی خێرا و قوڵ
4- ووردە ووردە کێشی لەش کەم ئەبێتەوە
5- هیلاکی و ماندوێتی
6- ئازاری ماسولکە و جومگەکان
7- فراوان بون و خڕبونەوەی سەری پەنجەکان
دوای پشکنینی تەواو و پشکنینە تیشکیەکان، پشکنینی تایبەت بە سییەکان و دواتر وەرگرتنی نمونە لە سییەکان ، حاڵەتەکە بەتەواوی دەستنیشان ئەکرێت
چارەسەر:
بەفایبەربونی سییەکان حاڵەتێکی قورسە و چارەسەرەکەی فرەلایەنە، هەر کەسەو بەجۆرێک نەخۆشیەکەی گەشە دەکات ، چارەسەری بەفایبەربونی سییەکان بە دەرمان، وەرزشی تایبەت، خواردنی تەندروست. پاڵپشتی دەروونی ، ڕێنمایی تایبەت بەم نەخۆشیە دەکرێت.
PM:03:32:24/02/2021
ئهم بابهته 1364
جار خوێنراوهتهوه