ده‌رمانێكی شێرپه‌نجه بۆ چاره‌سه‌ری توشبووانی كۆرۆنا به‌كارده‌هێندرێت
وێستگە ستایل-
كۆمپانیای" فارما مار" ی ئیسپانی ئاشكرای كرد ئه‌و توێژینه‌وه‌ی‌ه‌ی گۆڤاری" جۆرنال ساینس" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا به‌هێزی و چالاكی ده‌رمانی (Plitidepsin) بۆ توشبووانی كۆرۆنا سه‌لمێندراوه.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه ئه‌م ده‌رمانه كه له بنه‌ڕه‌تدا بۆ چاره‌سه‌ری چه‌ند جۆرێكی شێرپه‌نجه به‌كارده‌هێندرێت توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌ڕێژه‌ی %99 ڕێگری بكات له چالاكی ڤایرۆسی كۆرۆنا له له‌شی مرۆڤدا و توێژینه‌وه‌كه‌ش له تاقیگه‌ی" نیویۆرك و سان فرانسیسكۆ و پاریس" ئه‌نجامدراوه و ده‌رمانه‌كه توانای كه‌مكردنه‌وه‌ی چالاكی پرۆتینی ڤایرۆسی كۆرۆنای هه‌یه له له‌شی كه‌سی توشبودا.
تا ئێستا له‌سه‌راسه‌ری جیهان ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 2.1 كه‌س و ئه‌مه‌ریكا زۆرترین ژماره‌ی مردنی به ڤایرۆسی كۆرۆنا تیادا تۆماركراوه كه 421 هه‌زار كه‌سه و دواتر به‌رازیل كه 218 هه‌زار كه‌سه.
PM:04:46:28/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1656
جار خوێنراوه‌ته‌وه