‌هۆكار و چاره‌سه‌ری ئاوسانی دەم و چاو

وێستگە ستایل-

سێ هۆکار هەیە بۆ ئاوسانی هەموو دەم و چاو یان بەشێکی دەم و چاو وەکو یەک چاو یان دەم و لێو. هۆکاری یەکەم ڕوونە لاتان بە هۆی بەرکەوتەی دەرەکییە وەکو بۆکس و کەوتن بە ئاسن و دار و بەرد. هۆکاری دووەم ئاوسانە بە هۆی پێوەدانی مێرووەکان و هۆکاری سێییەم ئاڵۆشی.

پێوەدانی مێرووەکان وەکو هەنگ، زەردەواڵە، زەردەزیڕە و مار و دووپشک، ئاڵۆشی واته‌ هه‌ستیاری كه‌ لە هەموویان باوترە. ئەو ماددانەی کە زۆر بەناوبانگن بۆ درووست بوونی ئەم ئاوسانە ئەمانەی خوارەوەن كه‌ دكتۆر زانیار پزیشکی پسپۆڕی هەناوی له‌م بابه‌ته‌دا باسیان ده‌كات.

1- دەرمانەکان، بە تایبەت هەندێک دەرمانی چارەسەری پەستانی خوێن.
2- خەنە، بە تایبەت خەنەی هندی.
3- میوەکان، بە تایبەت میوە تەڕەکان وەکو قۆخ.
4- بۆیەی دەم و چاو وەکو میکیاجەکان.

درووست بوونی ئاڵۆشی پەیوەندی هەیە بە جین و بۆماوەی ئەو کەسە لەگەڵ زۆرێک لە هۆکاری تێکچوونی بەرگری لەش، هەر بۆیە ملیۆنەها مرۆڤ هەنگوین دەخۆن کێشەیان نییە بۆ نموونە، بەڵام هەندێک کەس تووشی خوران و هەناسە تووندی و ڕشانەوە دەبن پێی.

 هەندێک جار ئاوسانی دەم و چاو هۆکارەکەی بۆ ماوەییە. ئەمە لە منداڵ و هەرزەکارەکان زۆرتر ڕوو دەدەن، کەسەکە لە پڕ دەم یان چاوی دەئاوسێت بێ هۆکار.

چارەسەر:
1-دۆزینەوەی هۆکاری درووستبوونی ئاوسانەکە. یەکەم سەردانی پزیشکی پسپۆڕی پێست بکە ئینجا پزیشکی هەناوی.
2-بەکارهێنانی دژە ئاڵۆشی، جا بە شێوەی کاتی بێت یان بەردەوام.
3-دوررکەوتنەوەی هەتا هەتایی لەو ماددەیەی ئاڵۆشییەکەی درووست کردووە. بۆ نموونە گەر کەسێک ئاڵۆشی بە قۆخ هەبێت، دەبێت هەموو تەمەنی یەک زەرە نەکەوێتە سەر زمانی.


PM:03:48:28/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 16812 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌