‌هۆكار و چاره‌سه‌ری ماڵەی پێست

وێستگە ستایل-


پە ڵە کێشەیەکی باوی پێستە کە لەھەردوو ڕەگەزدا دەردەکەویت، لە خانمان دا زیاترە وەک لە پیاوان، پە ڵە واتە دروستبونی ڕەنگی قاوەیی یان توختر لە ڕەنگی پێستی ئاسای کەسەکە لەسەر روومەت و لوت و ناوچەوان و دەوروبەری دەم، دكتۆره‌ ئاشتی پسپۆری پێست و جوانکاری هۆكار و چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته‌ی‌ پێست ده‌خاته‌ ڕوو.

ھۆکارە کان
لە پیاواندا چەند ھۆکاریک ھەیە بۆ دروستبوونی پە ڵە:
1-به‌رکەوتنی خۆر ھۆکارێکی سەرەکییە 
2-بەکارھێنانی دەزوو بۆ لابردنی موو  
3-بەکارهێنانی لفکە بۆ شتنی دە م چاو

لەخانماندا جگە لەم ھۆکارانە ھۆکاری تریش ھەیە وەک
1-تیکچونی ھورمۆنات و وەرگرتنی چارەسەر بۆ دووگیان بوون 
2-گۆران لە ھۆرمۆنی ئیسترۆجین و پڕۆجسترۆن لەکاتی دووگیانیدا
3-وەرگرتنی حەبی دژەسکپڕیcontraceptive 
4-تیکچونی ڕژێنی دەرەقی
5-وەرگرتنی چارەسەر بۆ ھەندێک نەخۆشی درێژ خایەن
6-دڵەڕاوکێ و ماندووبونی دەروونی

چارەسەر
1-خۆپاراستن لە خۆر، بەکارھێنانی دژە خۆری گەنجاو بە پێست لە ھەموو وەرزەکانی ساڵدا
2-وازھێنان لە بەکارھێنانی دەزوو بۆلابردنی موو
3-بە ھیچ شێوەیەک نابێت لفکە یان شتی زبر بەکاربێت بۆ شتنی دەموچاو

چارەسەر بە پێی ھۆکار وجۆری پێست بە بەکارھێنانی کرێمی پەڵە


PM:05:28:27/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 6476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل