به‌كارهێنانی دوو ده‌مامك بۆ خۆپاراستن له كۆرۆنا.. سوودی هه‌یه؟
زۆرینه‌ی لایه‌نه ته‌ندروستیه‌كانی تایبه‌ت به خۆپاراستن له توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕێنمووی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن ده‌مامك به‌كاربهێنن بۆ ئه‌وه‌ی له توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا پارێزراوبن.
له مه‌راسیمی ده‌ست به‌كاربوونی جۆ بایدن وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا زۆرینه‌ی میوانه‌كان دوو ده‌مامكیان به‌كارهێنابه‌ه ئه‌مه‌ش بووه جێگه‌ی گفتوگۆ و تێبینی و پرسیار ئایا دوو ده‌مامك سوودی هه‌یه؟
زۆرینه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ده‌مامكێكی جۆری N95 و ده‌مامكێكی پزیشكیان به‌كارهێنابوو، به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" ساینس ئه‌لێرت" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه ئه‌م بیرۆكه‌یه باشترین ڕێگایه بۆ خۆپاراستن له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌تایبه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی كه شریتی نوێی ڤایرۆسه‌كه‌ی تیادا بڵاوبۆته‌وه.
پسپۆڕان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن باشتر وایه هاوڵاتیان دوو ده‌مامك به‌یه‌كه‌وه به‌كاربهێنن كه یه‌ك جۆر بێت به‌ڵام له‌گه‌ڵیدا دووری كۆمه‌ڵایه‌تی و خاوێنكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌كانیان له‌بیرنه‌كه‌ن ته‌نانه‌ت دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆناش.
PM:04:01:27/01/2021