ڕاستکردنەوەی چەند زانیارییەکی هەڵە لەسەر فتق لە منداڵان
وێستگە ستایل-
فتق ڕوودەدات کاتێک ئەندامێکی ناوسک لە ڕێگای خاڵێکی لاوازەوە لە دیواری سک دێتە دەرەوە، دكتۆر عبدالرحمن پسپۆڕی نەشتەرگەری منداڵان لهم بابهتهدا چهند زانیاریهكی ههڵه لهسهر ئهم بابهته ڕاست دهكاتهوه.
1- فتق بەس لە ڕەگەزی نێر روودەدات!
-نەخێر لە هەردوو ڕەگەزەکە ئەگەری ڕوودانی هەیە بەڵام لە کوڕان زیاترە.
2- نەشتەرگەری تا دوای سالێک پێویست نیە!
هەڵەیەکی ترسناکە چونکە ئەگەری دروست بونی ماکەکانی فتق لە منداڵی تەمەن بچوک زیاترە لە گەورە، چەند بچوکتربێت نەشتەرگەری پێویستترە و دەبێ خێراتر بکرێت.
3- گریان و هاوارکردن فتق دروست دەکات!
نەخێر لە منداڵاندا فتق زگماکە، گریان و هاوارکردن تەنها ئەگەری زوو دەرخستنی فتق و ماکەکانی زیاد دەکات.
4-منداڵ بۆ نەشتەرگەری فتق پێویستی بە شەبەکە دەبێت!
نەخێر شەبەک بەشێوەیەکی گشتی پێویست نیە تەنها بۆ هەندێ حاڵەتی دیاریکراو نەبێت.
5- نەشتەرگەری فتق لە منداڵ ترسناکه!
نەخێر هێشتنەوەی منداڵ بە فتقەوە بۆ ماوەیەکی درێژ ترسناکترە.
6- پرۆسەی بێهۆشکردن بۆ منداڵ ترسناکە!
ئەگەر پسپۆڕی بێهۆشکردنی تایبەت بە منداڵان هەبێت پرۆسەکە ترسناکی کەمترە بە بەراورد بە کەسی پێگەیشتوو، لەگەڵ ڕەچاوکردنی هەندێ حاڵەتی تایبەت.
7- بۆ دەستنیشان کردنی فتق پێویست بە سۆنار و پشکنینی تر دەکات!
نەخێر زۆربەی جار پشکنینی پزیشکی پسپۆڕ بەسە بۆ دەسنیشانکردنی فتق، هەندێ حاڵەتی تایبەت هەیە پێویست بە پشکنینی زیاتر دەکات.
8- دوای نەشتەرگەری پێویست بە مانەوە دەکات لە نەخۆشخانە!
نەخێر چەند کاتژمێرێک دواتر منداڵەکە دەگەڕێتەوە ماڵەوە.
9- جیاوازی نیە هەر دکتۆرێک نەشتەرگەریەکە بکات!
نەخێر دەبێت دکتۆرەکە شارەزایی هەبێت لە نەشتەرگەری فتق لە منداڵان.
10-دەکرێت فتق بەبێ نەشتەرگەری چارەسەر بکرێت!
نەخێر جگە لە نەشتەرگەری هیچ ڕێگەیەکی دیکە بۆ چارەسەری فتق نیە.
AM:11:02:27/01/2021
ئهم بابهته 1480
جار خوێنراوهتهوه