ڤیدیۆ: بێژه‌ره ناوداره‌كه‌ی CNN پێش مردنی به‌م وشانه ماڵئاوای له بینه‌ره‌كانی كرد
وێستگە ستایل-
بێژه‌ری ناوداری تۆڕی CNN لاری كینگ بۆماوه‌یه‌كی زۆر خزمه‌تی بواری ڕاگه‌یاندنی كردوه 25 ساڵ له‌م كه‌ناڵه كاری كردوه و له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سایه‌تی ناودار دیمانه‌ی ئه‌نجامداوه، چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا و له‌ته‌مه‌نی 87 ساڵیدا كۆچی دوایكرد.
كۆتا ده‌ركه‌وتنی كینگ له كه‌ناڵی CNN به چه‌ند په‌یامێك ماڵئاوای له بینه‌ره‌كانی كرد و وتویه‌تی" سوپاسگوزاری هه‌ر كه‌سێكم كه له‌م پرۆگرامه‌ی مندا ده‌ستی هه‌یه و كارده‌كات و ئه‌مه دواین ده‌ركه‌وتنم نابێت و له تۆڕی CNNه‌وه پرۆگرامی ناوازه و جیاوازی دیكه‌تان پێشكه‌ش ده‌كه‌م به‌ڵام چیتر له‌م مێزه‌وه من نابینن و ته‌نها ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم سوپاس بۆ ئێوه بینه‌ره‌كانم و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ماڵئاوایتان لێبكه‌م ده‌ڵێم ده‌تان بینمه‌وه"
PM:03:49:26/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1920
جار خوێنراوه‌ته‌وه