ئه‌ڵمانیا ده‌یه‌وێت ده‌رمانه‌كه‌ی تره‌مپ بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا به‌كاربهێنێت
وێستگە ستایل-
حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ئه‌و ده‌رمانه به‌كاربهێنێت كه كاتی خۆی "دۆناڵد تره‌مپ" له‌كاتی توشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆی به‌كارهێندرا ، ئه‌م بڕیاره‌ی حكومه‌ت له‌كاتێكدایه 20 كه‌سی توشبوو به شریتی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته تۆماركراوه.
ئه‌ڵمانیا ده‌یه‌وێت ببێته یه‌كه‌مین وڵات له یه‌كێتی ئه‌وروپا كه ئه‌و ده‌رمانه دژه ته‌نه تاقیبكاته‌وه له‌سه‌ر توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا كه كاتی خۆی بۆ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا به‌كارهێندرا و بڕیار وایه ده‌رمانه‌كان به‌خۆڕای بۆ توشبووانی كۆرۆنا سه‌رف بكرێت.
ئه‌و دوو جۆره ده‌رمانه‌ی بۆ تره‌مپ به‌كارهێندرا له ئه‌مه‌ریكا بۆ حاڵه‌تی كتوپڕ ڕێگه‌ی پێدراوه به‌ڵام ئه‌ڵمانیا ده‌بێته یه‌كه‌م وڵات له ئه‌وروپا ئه‌و جۆره ده‌رزیانه ڕێگه‌ی پێبدات و تاقیبكاته‌وه.
ده‌رمانه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای" ڕیجینرۆن" به‌رهه‌مهێنراوه و پێكهاتووه له دوو جۆری دژه‌ته‌ن كه پرۆتینه و له‌تاقیگه دروستكراوه و له‌كاتی به‌كارهێنانی ده‌نوسێت به پرۆتینی سه‌ر ڕووی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕێگه‌ی پێ نادات بچێته ناو خانه‌كانی له‌شی مرۆڤه‌وه.
PM:08:42:25/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 2052
جار خوێنراوه‌ته‌وه