پزیشكێك: ترس هۆكاری توشبوونه به كۆرۆنا
وێستگە ستایل-
دكتۆر یگۆر سالنیسف پسپۆڕی نه‌خۆشییه ده‌رونیه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ترس له ڤایرۆسی كۆرۆنا مه‌ترسی ته‌ندروستی ڕاسته‌قینه دروست ده‌كات.
ئه‌م پسپۆڕ له لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ ڕادیۆی" سپۆتینك" ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات دۆخی ده‌رونی و سۆزداری مرۆڤ كارده‌كاته سه‌ر لایه‌نی فیسیۆلیجی جه‌سته و زیادبوونی ترس و دڵه‌ڕاوكێ ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌وه ئاستی جێگیری ده‌رونی ده‌گۆڕێت و زینده‌چالاكیه‌كانی له‌ش گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و به‌رگری له‌ش لاواز ده‌بێت و مرۆڤ توشی نه‌خۆشییه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان ده‌بێت له‌ناویاندا نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه‌كان"
دكتۆر یگۆر ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا یارمه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی دڵه‌ڕاوكێ ده‌دات.
سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی زانیاری له باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دكتۆر یگۆر داوا ده‌كات هاوڵاتیان له‌سه‌رچاوه ڕاسته‌كانه‌وه زانیاری له‌سه‌ر ئه‌م ڤایرۆسه وه‌ربگرن.
PM:04:08:25/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1700
جار خوێنراوه‌ته‌وه