ڕامبۆ كۆشكه‌كه‌ی ده‌فرۆشێت
وێستگە ستایل-
هونه‌رمه‌ندی ناوداری ئه‌مه‌ریكی "سیلفسته‌ر ستالۆن" كۆشكه‌كه‌ی كه پێكهاتووه له 8 ژووری نوستن و 12 گه‌رماو له لۆس ئه‌نجلۆس له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا بۆ فرۆشتن نمایشیكردوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" سه‌ن" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتوه كه ستالۆن كۆشكه‌كه‌ی به 130 ملیۆن دۆلار ده‌فرۆشێت له ویلایه‌تی فلۆریدا له‌گه‌ڵ " جینیڤه‌ر ڤلاڤین" ی هاوسه‌ری و ڕووبه‌ری ئه‌م كۆشكه دوو هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه‌یه.
له‌ناو ئه‌م كۆشكه‌ی ستالۆنی ته‌مه‌ن 74 ساڵ كتێبخانه‌یه‌كی گه‌وره هه‌یه و ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان ئه‌م كۆشكه‌ی كڕیوه به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره ته‌مه‌ن 52 ساڵه‌كه‌ی چیتر ده‌چنه ناوچه‌ی" بالم بیچ" و ساڵی 2020 شوێنێكی نیشته‌جێبونیان به بڕی 35 ملیۆن دۆلار كڕیوه .
PM:03:51:25/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 948
جار خوێنراوه‌ته‌وه