كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای سێكسی پیاوان ئاماژه‌یه بۆ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی مه‌ترسیدار
وێستگە ستایل-
پسپۆڕان هۆشداری ده‌ده‌ن به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی كۆلیستڕۆڵی هۆكاره بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای سێكسی پیاوان و هه‌تا زیاتر ڕێژه‌ی كۆلیستڕۆڵ له خوێندا به‌رز بێت ئه‌وه پیاوان ئه‌گه‌ری ئه‌م گرفته‌یان زیاتر ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" WebMD" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه به‌رزی ئاستی كۆلیستڕۆڵ له خوێندا نیشانه‌یه‌كی جیاكه‌ره‌وه‌ی نییه و له هه‌مان كاتدا مه‌ترسی توشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك زیاد ده‌كات له‌گه‌ڵ ئازار له‌به‌شی خواره‌وه‌ی قاژه‌كاندا ئازار له به‌شی چه‌پی سنگدا دروست ده‌كات و له‌كاتی به‌رزی ڕێژه‌ی كۆلیسترۆل پێویسته كه‌سه‌كه زوو چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت.
سه‌باره‌ت به پیاوان به‌رزی ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێن كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر ژیانیان به‌هۆی ته‌سكبوون و ڕه‌قبوونی ملوله‌كانی خوێنه‌وه واده‌كات خوێن نه‌چێت بۆ ئه‌ندامی نێرینه و به‌مه‌ش له‌ڕووی توانای سێكسیه‌وه لاواز ده‌بن، باشتریش وایه زوو چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زیان به‌دڵ و ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی مرۆڤ نه‌گه‌یه‌نێت.
PM:04:17:20/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 15956
جار خوێنراوه‌ته‌وه