‌ئه‌م كه‌سانه‌ ته‌نها باوه‌شێكی گه‌رم ئارامیان ده‌كاته‌وه‌

وێستگە ستایل-


ئه‌وكاته‌ی‌ مرۆڤ له‌ڕووی ده‌رونیه‌وه‌ ئارام نه‌بێت و خۆشه‌ویستی پێ نه‌به‌خشرێت له‌لایه‌ن ده‌وروبه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ ئه‌وه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ته‌واوی كه‌موكوڕیه‌كان له‌سه‌ر ڕه‌فتار و كه‌سایه‌تی ئه‌و ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌ندێكجار ئه‌مه‌ كاردانه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی كه‌سه‌كه‌ ده‌بێت، دكتۆر سامان وه‌ك پزیشكی پسپۆڕی ده‌رونی له‌م بابه‌ته‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ كۆمه‌ڵێك كه‌س زۆرترین پێویستیان به‌ باوه‌شی میهره‌بانی هه‌یه‌.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" زۆربەی ھەرەزۆری ئەو كه‌سانه‌ی کە بەخێرایی ھەڵدەچن و لەسەر سادەترین شت توڕە دەبن ئەوانەن کە بەدەست نەبوونی سۆزو خۆشەویستیەوە دەناڵێنن لە لایەن کەسە نزیکەکانیانەوە، ئەوانە پێویستی زۆریان بە سۆزێکی زۆرو باوەشێکی گەرم ھەیە.

كەمی پێدانی خۆشەویستی و نەکردنەوەی باوەشی سۆز بۆ مرۆڤ، دەبێتە ھۆی ئەوەی کە ئەو کەسە زوو ھەڵبچێت ولەسەر کەمترین و سادەترین شت پەلاماری دەوروبەری بدات.


PM:07:44:19/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 3784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل